۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

عەلی ساکنی دیسان دەستبەسەر کرایەوە

چاونیوز: عەلی ساکنی پارێزەری خەڵکی سەقز کە مانگی پێشوو بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، دیسان دەستبەسەر کرایەوە.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٩، عەلی ساکنی، یەکێک لە پارێزەرە پلە یەکەکانی شاری سەقز بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گوازرایەوە.

سەرچاوەی هەنگاو باس لەوەدەکات کە، عەلیزادە پشکێنەری دادسرای سەقز گۆڕدراوە و کەسێکی توندئاژۆی حکوومەتی بە ناوی ”ئەبووزەڕ خووشیدە“ وەکوو پشکێنەری لقی ٣ی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز دەستبەکار بووە و عەلی ساکنی بە فەرمانی ناوبراو دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا وتی کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا عەلی ساکنی بە تۆمەتی ”سیخوڕی“ دادگایی کراوە و بارمتەکەی بۆ دەستبەسەکرانی کاتی گۆڕاوە.

عەلی ساکنی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ ع٢٨ی ژوئەن) لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای ٨ ڕۆژ ڕۆژی دووشممە ١٦ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتەی دوو میلیار تمەنی بە شێوەی ئازاد کرابوو.

پێشتر عەلی ساکنی بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام و نەپاراستنی نهێنی دۆسیەی بەندکراوێکی سیاسی دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پارێزەری هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیە و بە تۆمەتی درکاندنی زانیارییەکانی دۆسیەی ناوبراوە دەستبەسەر کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *