۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ماوەی دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی کورد درێژکرایەوە

چاونیوز: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بڕیاری دەسبەسەرکردنەوەی هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “ڕەزا ڕەمەزانی” کوڕی “ئیسفەندیار” خەڵکی شابادی کرماشان، بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی “بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر کردبوو و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان کرابوو.

لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، دۆزگەری گشتی و ئینقلابی شاری شاباد، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک کرد کە بە وتەی ئەو، ناوبراو “بەرپرسی تۆڕی سەرەکیی ڕەوتی دژە دینیی ئیسلام و گرووپی هەڵگەڕاوەی دینی” بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *