۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سوهەیلا حیجاب پاش ٣٩ ڕۆژ بە مەرجی جیبەجێ کردنی داواکارییەکانی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٣گەلاوێژی ١٣٩٩، سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە، دوای ٣٩ ڕۆژ و جێبەجێ کرانی بەشێک لە داواکارییەکانی یەک لەوان ئازادی خۆشک و براکەی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەرچاوەیەک لە ناو بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگەیاندووە کە، ڕۆژی هەینی نزیکەی ٢٥ کەس لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی یتلاعات سەردانی سوهەیلایان کردووە و داوایان لێ کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و ئەویش بە مەرجی ئازادی خۆشکاکەی حازر بووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.

پێشتر هەواڵی دەستبەسەر کرانی مەجید حیجاب، برای سوهەیلا حیجابی بڵاو ببۆوە، بەڵام خەبەری دەستبەسەر کرانی خۆشکی سوهەیلا میدیایی نەبووەتەوە. خۆشک و برای سوهەیلا ئێستا بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٩، لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری شوێنی ڕاگیرانی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتبوو. سوهەیلا حیجاب لە کە بەندیخانە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە، بەو حاڵەش کۆخەی هەیە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە لێکۆڵەری دۆسیەی سویەهلا حیجاب کەسێکە بە ناوی ”ئیمساعیل شەفیعی“ و لەکاتی لێپرسینەوە هەڕەشەی لە سوهەیلا کردووە کە ئەگەر مل بۆ داواکارییەکانیان نەدات، ئەوا لە دۆسیەکەی هەبوونی ١٨ چەک زیاد دەکەن.

ئەو پارێزەرە کوردە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩، دوای ئەوەی بانگ کرا بۆ لقی ٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران و دوابەدوای دانیشتنی دادگا کە پشتڕاست کردنەوەی حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی دادگای بەرایی لێکەوتەوە، لەکاتی بەجێ هێشتنی بینای دادگا لەلایەن هێزەکانی بنکەی ساروڵڵای سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە.

سوهیەلا حیجاب بە چەندین تۆمەت وەکوو ”پڕووپاگەندە دژی نیزام“، ”گردبوونەوەی نایاسایی“، ”تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە“، ”دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ژنان“ و ”داوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئیران“ سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە کە ٥ ساڵی دەبێ جێبەجێ بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *