۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکووژی کچێکی مێرمناڵ و گیان لەدەست دانی کرێکارێکی کورد

چاونیوز: کچێکی میرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژ، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “مینا عەبدوڵڵاهی” تەمەن ١٦ ساڵ کچی خورشید، بە هۆی کێشەی خۆشەویستی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە مێرمنداڵە، خەڵکی گوندی “کولەبەهی” ناوچەی مەرگەوەڕ بووە.

لەلایەکی تر، ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژ، کرێکارێکی کورد بە ناوی “سیامەک دلاوەری” خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ” و دانیشتووی شاری دەماوەند، پاش ١٣ ڕۆژ لە بیهۆشیی درێژەخایەن، لە نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن” لە تاران گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی پووشپەر، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە کاتی کارکردن بریندار ببوو.

ناوبراو خێزاندار و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *