۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی لاوێک لە مهاباد، هاوکات ئازادکردنی بە بارمتەی لاوێکی پیرانشاری

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات گیرا و کەسێکی خەڵکی پیرانشاریش بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی “سیاوەش ڕووزخوون” کوڕی “ناسر”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی مەهابادیان دەسبەسەر کردووە و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە.

“سیاوەش ڕووزخوون” ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، دەسبەسەر کراوە.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی پێنج شەممە، ٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩. گیراوێک بە ناوی “دیاکۆ تارا” کوڕی ڕەسوو خەڵکی ئاوایی کێلەسیپانی سەر بە باژێری پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم هاونیشتمانییە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ پارتە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئحیسلامی ئێڕان” دەسبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *