۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی سیاسی کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بانگ کرا

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لوقمان مەحموودی، چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووسی کوردی دانیشتووی تاران، ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ سەردانی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بکات.

لوقمان مەحموودی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی تارانە کە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٨ لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.

ئەو چالاکە وکردە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئەوین ڕاگیرابوو و دواتر گوازرابوویەوە بەندی گشتی ئەو بەندیخانەیە و پاش دە ڕۆژ بە دانانی بارمتە و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بە پێی ئەو بەڵگەیەی کە بۆ لوقمان مەحموودی نێردراوە، ناوبراو تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆنگرەی نەتەوەیی ئێرانییەکانی خراوەتە پاڵ. یەکێک کە نزیکانی لوقمان مەحموودی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە دادگا هیچ بەڵگەیەکی لەوبارەوە نیە و ئەمە تەنیا ئەو تۆمەتەیە کە وەزارەتی ئیتلاعات خستوویەتە پاڵ ناوبراو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *