۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کراوێکی کورد پاش نزیک دوومانگ، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: دەسبەسەر کراوێکی کورد پاش نزیک دوومانگ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، عومەر خاکزاد کوری حاسڵ خەڵکی ئاوایی شێلم جارانی سەر بەناوچەی پیرانشار ڕۆژی سێ شەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ بە بارمتەی دووسەد ملیۆن تمەنی پاش ٥٠ شەو دەسبەسەرکرانی لە بەندیخانەی ورمی ئازاد کرا.

عومەر خاکزاد لە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٩، لەلایەن هێزکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە شێوەیەکی پڕ لە توندووتیژی و سووکایەتی پێکردن دەسبەسەر کرابوو و شیمانەی ئەوە دەکرا کە بە تۆمەتی پێوەندی دەگەڵ هێزەکانی کوردی گیرابێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *