۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەستبەسەر کردنی دوو مێرمنداڵ لە هەورامان

چاونیوز: دوو مێرمنداڵی هەورامانی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی پوشپەڕی ١٣٩٩، دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی «کیومەرس ئەدوایی و هێمن ئەدوایی» خەڵکی گوندی (سڵێن)ی سەر بەهەورامان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەم دوو مێرمنداڵە پاش دەستبەسەر کردن براونەتە گرتوخانەی شەهرام فەری سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە.
شایانی باسە کە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم دوو مێرمنداڵە، پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *