۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر بەو بوومەلەرزە لێ‌دراوانەی کرماشان کە لە کانێکسدا دەژین

چاونیوز: شارەداریی “سەرپێڵی زەهاو”ی کرماشان تەنیا مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێری بە کرێ‌چییەکانی نێو کانێکسەکانی ناوچەی بوومەلەرزە لێ‌دراوی کرماشان داوە کە شوێنێک بۆ نیشتەجێ‌ بوونیان پەیدا بکەن.
بە پێی هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە خۆرنیوز، لە کاتێکدا چەندین جار بەڵێنی دابین‌کردنی زەوی و شوێنی نیشتەجێ بوون بە کرێ‌چییەکان دراوە، بەڵام دوای تێ‌پەڕینی سێ ساڵ بەسەر بوومەلەرزەی ئەو ناوچەیەدا تا ئێستا هیچ‌کام لە بەڵێنەکان جێ‌بەجێ نەکراون، کێشەی ئاوارەیی و بێ‌ماڵی، ژیانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی قورستر کردوە.
دەڵێن هیچ شوێنێکمان نییە بچین، توانای بە کرێ گرتنی خانوومان نییە و تەنانەت ئەگەر شارەداری هەموو کانێکسەکانیش کۆ بکاتەوە ناچارین لە شوێنێکی تر چادر هەڵ‌ بدەین.
نزیک بە سێ ساڵ بەسەر بوومەلەرزەی کرماشاندا تێ‌دەپەڕێ، سەرەڕای قەول و بەڵێنەکانی حکوومەت تا ئێستاش کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە، خەڵکی ئەم ناوچانە لەگەڵ زۆر کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی بەرەو ڕوون و هەواڵێکش لە جێ‌بەجێ کردنی داواکارییەکانیان لە گۆڕێدا نییە، دەسەڵات وەک چۆن لە سەرەتای بوومەلەرزەکە هیچ ئاوڕێکی لەو خەڵکە نەدایەوە و ئەوە خەڵکی کوردستان بوون بە کۆمەڵ هاوکارییەکانیان گەیاندە ئەو ناوچەیە، تا ئێستاشی لەگەڵ بێ نەک بە شوێن چارەسەرێک بۆ ژیانی ئەو خەڵکە نییە، بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ گوشارەکان لەسەریان زیاتر دەکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *