۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دادگایی سێ چالاکی مەدەنی شاری دێولان بەڕێوەچوو

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی١٣٩٩، یەکەمین دانیشتنی دادگای هەر یەک لە سیرووس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.

سیروس عەباسی و هاوژینەکەی فەریدە عەباسی ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان هەڵیان کوتایە سەر ”ناوەندی پەروەردەی زانست“ دەستبەسەر و ئازاد عەباسی کە هەمان ڕۆژ بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی ئەوان سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی کردبوو، کەوتە بەر لێدان و بێڕێزی پێکردنی ئەو هێزانە و دەستبەسەر کرا.
ئەو سێ چالاکە مەدەنیە کۆتایی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو دوای دوو مانگ بەندکران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوون.

دانیشتنی دادگا لەبەر زۆر بوونی تۆمەتەکان بۆ ڕۆژێکی تر دواخرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *