۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوشتنی ژنیک، مەرگی گوماناوی کچێکی ڕوانسەری و خۆکووژی کرێکارێکی خەڵکی دیواندەڕە

چاونیوز: کوشتنی ژنیکی خەڵکی مهاباد، مردنی گوماناوی کچێک لە ڕوانسەر و خۆکووژی کرێکارێکی خەڵکی دیواندەڕە.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەری١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “پەرەنگ قازی” کچی کۆچکردوو مامۆستا ئەحمەد قازی نوسەری ناوداری کورد، لە شاری تاران لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەرەنگ قازی خوێندنی کارناسی باڵای زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە و لەلایەن مێردەکەی بە ناوی “محەمەد ئیسماعیلی” دراوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩، تەرمی کچێکی ١٥ ساڵان بە ناوی “فاتیمە مورادی” خەڵکی گوندی “کڵاوکەوە”ی ڕوانسەر لە سەراوی جاوری ئەو شارە دۆزرایەوە.

فاتیمە مورادی ڕۆژی پێشتر لەماڵەوە چۆبووە دەرەوە و نەگەڕابوویەوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە چۆنیەتی مەرگی ناوبراو ڕوون نەبووەتەوە هێزە ئینتزامیەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیان نەداوە.

هەر لەم پێوەندییەدا ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵە بەناوی شیوا قوبادی خەڵکی ڕوانسەر بە هۆی خواردنی حەب کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.

لەلایەکی تر، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩، کرێکارێکی دیواندەرەیی بەناوی “عەتا قەیسەری” تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری زەڕینەی هەوەتوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە کوردە لە کارگەی شیر لە گوندی “کەسنەزانـ”ـی سەقز بەهۆی هەژاری و دەست کورتی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە لەو کارگەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو کرێکارە خێزاندار و منداڵی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *