۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

پەیامی یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان بۆ جێبەجێ کردنی بڕگەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی ئێران و پشتیوانی لە زارا محەمەدی

چاونیوز: یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان بۆ جێبەجێ کردنی بڕگەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی ئێران و پشتیوانی لە زارا محەمەدی ڕاگەیەنڕاوێکی بڵاو کردەوە، ئەمەی بەرەوەی دەقی ڕاگەیەنڕاوەکەیە:

خوایە وەتەن ئاواکەی
چەن دڵگیروشیرینە
دەشتی خۆش و رنگینە….
مامۆستا زارا موحەممەدی
مامۆستای زمانی کوردی وبەرپرسی فەرهەنگی ئەنجۆمەنی نۆژینی سنە بەتاوانی فێرکردن و وتنەوەی زمانی کوردی بە منداڵان ۱۰ساڵ حوکمی زیندانی پێ دراوە.
بەپێ بنەمای ۱۵ی یاسای بنەرەتی کۆماری ئێسلامی ئیران،تەدریس و فێرکردنی زمانی دایکی،یاسایی و رێگە پێدراوە.
زارای موحەممەدی لە چوارچێوەی یاسای بنەرەتی، چالاکی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی ئەنجام داوە.تاوانی مامۆستا زارا،پارێزەری زوانی دایکی بووە و ئەمە ئەرکی هەرتاکێکە پارێزەری زوانی دایکی خوی بێت.کە وابێ هەموو تاکێک چ کورد،چ تورک،چ عەرەب…لە ئێران کە زمانی دایکی خۆی ئەپارێزی تاوانبارە!!
یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان(انجمن صنفی معلمان کردستان)،یەکێ لە سەرەکی ترین داخوازیەکانی ،جێبەجێ کردن بڕگەی ١٥ی یاسای بنەرەتی لە قوتابخانه کان بووە. و لە سەر ئەم داخوازیە پشتیوانی خۆی لەزارای موحەممەدی وەکو مامۆستای زمانی کوردی دەر ئەبرێ و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی زیندان و پێداچوونەوە لە سە ر ئەم حوکمەیە.

یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان (انجمن صنفی معلمان کردستان)
۳۰ی پووشپەڕ ۱۳۹۹

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *