۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بە هۆی خۆمپارە بارانکردنی سپای پاسداران شوانێکی خەڵکی پیرانشار گیانی لە دەست دا

چاونیوز: بە هۆی خۆمپارە بارانکردنی سپای پاسداران شوانێکی خەڵکی پیرانشار گیانی لە دەست دا.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران شوێنێک لە کوێستانەکانی قەندیل بەناوی “تاتی دۆ”یان لە ناوچەی پیرانشار بێ ئەوەیکە ئامانجێکی روونیان هەبێ دایە بەر ئاگری خۆمپارە.

بە هۆی ئەو خومپارەبارانکردنە، شوانێکی لاو بە ناوی “رەسووڵ باکەند” خەڵکی گوندی “بازرگان”ی پیرانشار بە سەختی بریندار بوو و پاش گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لە دەست دا. هەروەها دەگوترێ کەسێکی تریش بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی پیرانشار لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *