۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

محەممەد نووریزادەوە: چەند نهێنی تری لەسەر بکووژانی د.قاسملوو ئاشکرا کرد

چاونیوز: باسکردن لە یەکێک لە بکوژە تێرۆریستەکانی دوکتور قاسملوو وەرزشوانێکی ئێرانیی لە هەموو چالاکییە وەرزشییەکان بێبەشکردووە.
بە پێی وتووێژێکی دەنگیی ” محەممەد نووریزاد کە لە زیندانەوە قسەدەکا، وەرزشوانێکی بە ناوبانگی ئێرانی بە ناوی عەلی دایی کە پاش دەرکردنی لە تیمی تۆپی پێی سایپاوە لە لایەن کەسێک بە ناوی ” مۆستەفا مۆدەبێر”ەوە و پاشان ئاشکرا کردنی ناوی ڕاستەقینەی مۆستەفا مۆدەبێر وەکوو کاردانەوەیەک لە لایەن “عەلی دای”یەوە ناوبراوی لە هەموو چالاکییە وەرزشییەکانی بێبەش کردووە.
محەممەد نووریزاد باس لەوە دەکا کە مۆستەفا مۆدەبێر، وەکوو بەرپرسی تیمی فووتباڵی سایپای تاران هەروەکوو عەلی داییش ئاماژەی پێکردبوو پێشتر ناوی ” غەفوور دەرجەزیی دوولەق” بووە و وەکوو بەرپرسی حەراسەتی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی کاری کردووە و پێش لەوەش ناوی” ئەمیر مەنسوور بۆزۆرگیان” بووە و سەردارێکی سپای پاسدارانی ڕێژیم بووە کە وەکوو تێرۆریستێک دەستی لە تێرۆری ڕێبەرانی کورد و چەندین کەسی دیکەشدا بووە.
شایانی باسە کە خاوەنی ئەو ٣ ناوە کە ئێستا وەکوو مۆستەفا مۆدەبێر دەناسرێت بکوژی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بووە و هەروەها لە پەروەندەی تێرۆری دوکتور” سادق شەرەفکەندی”شدا ناوی ئەمیر مەنسوور بۆزۆرگیان کە هەر هەمان مۆستەفا مۆدەبێرە هاتووە و وەکوو یەکێک لە بکوژانی دوکتور شەرەفکەندی ناوی براوە.
جێگای ئاماژەیە کە بۆ ئاشکرا نەبوونی ناوبراو کۆماری ئیسلامیی ئێران ٣ جار ناوی بۆی گۆڕیوە و پلە و پایەی جۆراوجۆری لە ئێراندا پێداوە کە هیچ شارەزاییەکی لەو بابەتانەدا نەبووە بە تایبەت ناوبراو کە بکوژێکی جینایەتکار و پاسدارێکی مرۆڤکوژە و هیچ لە کاروباری وەرزشی نازانێ وەکوو بەرپرسی تیمێکی تۆپی پێ و چەندین بەرپرسیارەتیی گرینگی دیکە دیاری کردووە.
نووریزاد دەڵێ : مۆستەفا مۆدەبێر هەر ئەو کەسەیە کە بە دەمانچە تەقەی لە سەری دوکتور قاسملوو کردووە کە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتیانەی مافی کورد لە گەڵ کۆماری ئیسلامیدا لە ویەن خەریکی وتووێژ بوو، ئاشکرا کردنی ناوی مۆستەفا مۆدەبێر وەکوو بکوژ و جینایەتکارێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن وەرزشوانێکی بە ناوبانگەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تووڕە کردوو ە و ئەگەر پێگەی کۆمەڵایەتیی و خەڵکیی عەلی دایی نەبوایە بێگومان بە شێوەیەکی بێبەزەییانە دەیانکوشت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *