۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕاگەیەندراوی کەمپەینی “سزای مامۆستا زارا محەممەدی هەڵبوەشێننەوە”

چاونیوز: کەمپەینی “سزای مامۆستا زارا محەممەدی هەڵبوەشێننەوە” راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە:

خوشکان و برایان!
چالاکانی مەدەنی!

هەروەک هەمووتان لە ئاگادارن، مامۆستا زارا محەممەدی، وانەبێژی ڕێزمان و ڕێنووس کورد بە هۆی هاوکاری کردن بە بوومەلەرزەلێدراوانی پارێزگای کرماشان و هاوکاری کردن بە لافاولێدراوانی لۆرستان و وانابێژی ڕێزمان و ڕێنووسی کوردی، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری سنە، سزای ناڕەوای ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە!

هەر دوای ڕاگەیاندنی سزاکەی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری سنە بە مامۆستا زارا محەممەدی، ئەو مامۆستایە بە دەنگ و ڕەنگی خۆی کە بەشێوەی زیندوو لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بۆ هاوڕێیانی باسی کرد، جگە لە چالاکی کردنی مەدەنی و فەرهەنگی، هیچ چەشنە چالاکییەکی تری نەبووە!

خوشکان و برایان!
چالاکانی مەدەنی!
ئێمە وەک کەمپەین، ڕاگەیەندراوی حوکمی زارا دەبێ هەڵبوەشێتەوە وێڕای مەحکوم کردنی ئەو سزا ناڕەوایەی بەسەر ئەو مامۆستایە، داواکارین لە کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوە ژینگەییەکان و هەموو خەڵکی کوردستان ئێران، پشتگیری لە مامۆستا زارا محەممەدی بکەن و داواکاری هەڵوەشانەوەی سزای سپێندراو بەسەریاندا بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *