۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار مێرمناڵ و لاوی بانەیی بەهۆی سووتاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی حوکمی ١٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندانیان بەسەر داسەپا

چاونیوز: دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨، بەدەستی هێزەکانی ئەمریکا لە شەقامێکی تەنیشت فرۆکەخانەی بەغدا، شەپۆلێکی شادی و خۆشحاڵی کوردستان و شەقامی هەموو ئازادیخوازانی گرتەوە.
لەم ناوەدا و بە زەبری هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران ئیدارەکانی دەوڵەتی ئەرکدار کران کە پۆستێر و بنێری تایبەت بە قاسم سولێمانی لەبەر دەرگا و شوێنە گشتییەکان هەڵاوەسن.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز لەشاری بانە کە بۆ یەکەم جار ئەم زانیاریە بڵاو دەکاتەوە، دوای هەڵاوەسینی بنێری تایبەت بەو تیرۆریستە کوژراوە، چەند لاوێکی بەهەست و جاڕز لە وێنەی شەڕ و تیرۆریست و کەسی نیزامی، کە ڕوح و رەوانی خەڵکیان تێکداوە دەست دەکەن با ئاگر دانی ئەو بنێرانە.
بەم هۆیەوە چوار تازەلاو بەناوەکانی “میلاد حسێنی” ١٩ ساڵە، “بەهمەن ڕەحیمی” ١٩ ساڵە، ئارمان حسێن زادە” ٢٠ ساڵە و “سینا عەبدوڵلاهی” ١٧ ساڵە دەسبەسەر دەکرێن.
چاونیوز زانیوەتی هەتا ئێستا بەهمەن و میلاد هەروا لە زیندان دا ماون و ئارمان و سیناش بە دانی بارمتە لە دەرەوەی زیندانن و لەبەرهۆکاری بارودۆخی خراپی زیندانەکان لەبەر ڤایرووسی کۆڕۆنا، بەرپرسی بەندیخانە وەریان ناگرێتەوە.
زانیارییەکانی چاونیوز باس لەوە دەکەن کە، ئەو تازەلاوانە حوکمی زیندانی دوور و درێژیان بەسەردا سەپاوە و تۆمەتی “پرۆپاگەندە بە دژی نیزام و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژی کۆماری ئیسلامی ئێڕان”یان خستوونەتە پاڵ و بەم شێوەیە حوکم دراون:
ئارمان حسێنی بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ
بەهمەن ڕەحیمی ٣ساڵ و ٦ مانگ
میلاد حوسێنی ٦ساڵ و ٦ مانگ
سینا عەبدولڵاهی هەتا ئێستا حوکم نەدراوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *