۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لاوێکی خەڵکی شاباد دەسبەسەر کرا

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی شاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هێزە ئەمنییەتییەکان لاوێکی خەڵکی شاباد بە ناوی “موجتەبا بەساتی” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە.

دەگوترێ ئەم هاونیشتمانییە لەبەر بڵاو کردنەوە ستۆرییەک لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی کە باسی ڕەوشی ئاڵۆزی ئابووری وڵاتی کردووە و هەروەها ناڕزایەتی لەهەمبەر حوکمی ئێعدامی سێ لاوی ئێرانی کە لە خەزەلوەری ١٣٩٨ دەسبەسەر کرابوون، گیراوە.

بەساتی، پێشتریش و لە ڕەوتی ناڕزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەریش دەسبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *