چاونیوز: بەهۆی گیردۆبوون بە ماددەی سڕکەر، ، لە ساڵی ٩٨ لە پارێزگای کرماشان، ٣٠٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری هاوئاهەنگکردنی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: “لە ساڵی ٩٨، ٣٠٩ کەس لە تووشبووانی ماددەی سڕکەر، لەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە”.
“عەلی شمشیری” هەر چەند ئاماژەی بە ڕێژەی قوربانییانی ژن و پیاو نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاند: “ئەم ئامارە بەنیسبەت ساڵی ٩٧، لەسەدا ٨٠ زیادی کردووە”.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها ڕایگەیاند: “زۆربەی بەرپرسانی حکوومەتی پرسی تووشبووانی هاووڵاتییان بە ماددەی سڕکەریان پشتگوێ خستووە و بۆ هاوکاریکردنی ئەم پرسە کەمتەرخەمن”.