چاونیوز: کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە بەندەر عەباس هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی گوندی دەل سەر بە شاری سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە بەندەر عەباس بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا. ناسنامەی ئەو کرێکارە لاوەی ”عەباس خوزم“ ڕاگەیاندراوە.
ئەو کرێکارە لە کۆمپانیایەک سەرقاڵی کار بووە و دوای ئەوەی تووشی ئەو ڕووداوە بووە پێش ئەوەی بگەیەندرێت بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.