چاونیوز: دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە و بەرپرسانی بەندیخانە نەک هەر مافی مرەخەسییان پێ نادەن، بەڵکوو ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە.
بە پێێ ڕاپۆڕتی چاونیوز بە گێڕانەوەی لە هەنگاو، هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێک لە وبەندکراوانە بە ناوی ”عێزەت ڕەحیمی“ خەڵکی بانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، نزیەکی ٧٠ بەندکراو لە بەندی ١ و ٢ی بەندیخانەی سەقز بە نیشانەی نەبوونی ئیمکاناتی تەندروستی و دژایەتی بەرپرسانی بەندیخانە لەگەڵ وەرگرتنی مافی مرەخەسی، ڕاپەڕین و لە بەندیخانە هەڵاتن.