چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩، ژنێکی لاو بە ناوی “ڕۆژین فەلاحی” کچی “جەعفەر”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە کوردە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردان، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و پاش ڕزگارکردنی و ڕوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی سنە، ڕۆژی ڕابردوو (پێنجشەممە) گیانی لەدەست دا.
“ڕۆژین فەلاحی” خەڵکی گوندی “سێوەڕ” و دانیشتووی مەریوان بووە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردان، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “نگین کەرەمی” خەڵکی سەقز، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.