چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، ژنە چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی “هاجەر سەعیدی” خەڵکی شاری سنە، لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سنە، بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
“هاجەر سەعیدی”، دایکی کوڕێکە بە ناوی “شوان” کە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی “هاجەر سەعیدی” لەبەر دەستدا نییە.
پێشتر و لە بەرەبەری ڕۆژانی جیهانیی کرێکاران، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەو ژنە چالاکەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردبوو.