چاونیوز: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، سەقز و بانە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێڕانەوە بریندار کراون.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی سەقز بە ناوی ” محەممەد رۆستەمی” لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە کەوتۆتە بەر کوتان و لێدان و لاق و سەری بە سەختی بریندار بووە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی چوارشەممە، ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پاسگای ” هانی گەرمەڵە”ی سەر بە نەوسوود، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژ و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ” هێمن موزەفەری” بە سەختی بریندار بووە.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە، ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ” عەلی مەعارفی” بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لاقی بریندار کراوە.