چاونیوز: دوو کرێکاری شاری بۆکان و کرێکاری جوانڕۆیی لە کاتی کار کردن دا گیانی خۆیان لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٩، دوو کرێکاری لاو بە ناوەکانی “حوسێن ساڵح زادە و ڕەزا شکاری لە کاتی کار کردن لە نزیک مزگەوتی نووری ئەو شارە گیانی خۆیان لە دەست دا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم دوو کرێکارە لە کاتی هەڵقەندنی چاڵی ئاو دا تووشی گازە ژێرزەوییەکان دەبن و دوابەدوای یەک لە ژێر چاڵ دا گاز دەیانگرێ و خەفە دەبن.
لەلایەکی تر لە شاری جوانڕۆ کەسێک بە ناوی “عەکاشە ڕەحمەتی” کرێکاری بیناسازی لە کاتی کار کردن دا لە شاری سەلاسی باوەجان لە سەرسەربانەوە دەکەوێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان بەداخەوە گیانی لە دەست دەدا.
ڕووداوی کار لە کوردستان ڕۆژانە خەساری گیانی و مادی زۆر لە کرێکاران دەدا و لایەنی بەرپرسیش هیچ جۆرە بەرپرسیارەتییەک هەڵناگرن و تەنانەت گوێیان پێ نابزووت!