چاونیوز: کوردێکی لاو کە لە شاری تەورێز سەربازی ناچارەکی دەکرد بە هۆکاری نادیار و گومانای گیانی خۆی لەدەست دا.
بە پێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شيممە ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٩، تاهیر عەلیپور خەڵکی ئاوایی “توپراق قەلعە”ی سەر بە ئورمییە، سەرباز لە پادگانێکی تەورێز بە هۆکاری ناڕوون و جێ گومان گیانی لەدەست داوە.
بە گوتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، گۆیا تاهیر خۆی کوشتووە یا دەنا کوشتوویانە.
ڕۆژی ٧ی جۆزەردان ئەو سەربازە کوژراوە بە بەشداری بنەماڵەکەی تەرمەکەی لە گۆڕستانی ئاوایی خۆیان نێژراوە.