چاونیوز: هێزە ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە گوندێکی پیرانشار بە شیوەی نایاسایی دەستدرێژییان کردووەتە سەر موڵک و ماڵی خەڵک و تاڵانیان کردووە و دواتر پێیانیان فرۆشتووەتەوە.
بە پێی هەواڵی گێشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هێزە ئینتیزامییەکانی جێگیر لە پاسگای سیلوێ سەر بە پیرانشار بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە ملهوڕی هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی گوندی گردەسوور و لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ، دەستیان داوەتە تاڵاو و ڕاوڕووت.
ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە لەم هەوڵەدا لانیکەم ٥٣ سەر ئەسپی هاووڵاتییان کە تەنیا سەرچاوەی داهاتی ئەوان بووە ڕەوگیر کراون و دواتر هەر ئەسبێک بە یڕی دوو میلیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەن بە خاوەنەکانیان فرۆشراوەتەوە.
تاڵانکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی ماددەی ٢٢ی یاسای بنەڕەتیی ئێران، دارایی و سنووری تاکەکەسیی تاکەکان لە هەر چەشنە دەستدرێژییەک پارێزراوە و تەنانەت لە یاسا ئاساییەکانیشدا هەوڵدان بۆ دەستدرێژی و تاڵانکردن تاوان هەژمار دەکرێت.