زیندانیی سیاسیی کورد فه‌رهاد مه‌له‌کی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه ڕاگوێزرا.
فەرهاد مەلەکی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە ماوەیەک لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە پۆلیس‌ڕای ئەو شارە دەستبەسەرکرابوو، بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.
فەرهاد مەلەکی، خەڵکی شاری سەقز، رۆژی شەممە، ٢٦ رێبەندان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سەقز دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواسترابۆوه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به وردی باس له هۆکاره‌کانی گرتنی فه‌رهاد مه‌له‌کی نه‌کراوه، به‌ڵام شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێ که ناوبراو به تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران گیرابێ.