ڕاپۆرتی بهشێک له پێشێلکارییهکانی مافی مرۆڤ له ڕۆژههڵاتی کوردستان بههۆی کۆماری ئیسلامی له سێ مانگی پاییزی 1395ی ههتاویدا
لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا (١٣٩٥ی هەتاوی) هەر نەبێ ٩٧ حاڵەتی زەبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.
بە پێی بانکی زانیاری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێ مانگی پاییزی ئەم ساڵدا لانیکەم ٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و 4 کەسیش بریندار بوون.
لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا 16ز یندانیی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون، کە دهگوترێ ئهو کهسانه بە بریاری دەزگای قەزایی و بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە دار دروان.
تەقینەوەی مینی چیندراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی پاییزی ئەمساڵیشدا قوربانیی لێکەوتەوە و هەر نەبێ ٥ کەس بەو هۆیەوە بریندار بوون.
دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیش لە کوردستان لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ئەوەندەی زاندراوە، لانیکەم ٦٤ کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبە کوردستانییەکان قۆڵبەست کردووە. ژمارەیەک لەو گیراوانە تا کاتی دادگایی کردنیان بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و لانیکەم 25 کەس لەوان دوای بە ناو دادگاییکردنیان له سزای ٦ مانگ زیندانڕا تا ١٩ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە و سەرجەم ئەو 25 کەسە بە ١٣26 مانگ زیندان مەحکووم کراون.
سیاسەتی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی لە حەوزەی زانکۆو قوتابخانەکانیش دا دژی کورد بەردەوام بووەو لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا مامۆستایەکی زانکۆی بە بڕیاری حیراسەتی زانکۆ لە وانەبێژی بێ بەش کردووە.
شایانی باسه ئهو ئامارانه تهنیا به پێی ئهو ههواڵ و زانیارییانه ئاماده کراوه که به دهستی ناوهندی مافی مرۆڤ گهیشتوون و ناو و نیشانیان به روونی ئاشکرا کراون، ئهگینا به دڵنیاییهوه قوربانیانی سیاسهتی توندو تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له کوردستان زۆر لهوه زیاترن که لێره دا ناویان هاتوه و ئاماژهیان پێ کراوه.
ئهوه خوارهوهش خشتهی پێشێلکارییهکانی مافی مرۆڤ له کوردستان به هۆی کۆماری ئیسلامی له 3 مانگی پاییزی ئهم ساڵ دایه کە بە شێوەی pdf دەخرێتە بەرچاو: