چاونیوز: ماموستا عه‌بدولباقی سه‌عیدی پێشنوێژی ئاوایی “بژی” سه‌ر به شاری بانه جارێکی تر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگ کرا.
مامۆستایەکی ئایینی شاری بانە چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بانگهێشتی دادگای ڕووحانییەتی هەمەدان کرا و پاش بێڕێزییەکی زۆر هەڕەشەیان لێکردووە کە دەبێ بێدەنگ بێ وبە هیچ شێوەیەک باسی کۆماری ئیسلامی نەکا.
بەهۆی ناڕەزایەتی بە کووشتنی کۆڵبەران و داکۆکی لە خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵکی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش دادگای ڕووحانییەتی کۆماری ئیسلامی مامۆستا “عەبدولباقی سەعیدی” بانگ کرد و لێپێچینەوەی لەگەڵ کردوە و گوشاریان خستۆتەسەر بۆ ئەوەی کە بێدەنگی بکەن.
مامۆستا عەبدوالباقی سەعیدی خەڵکی شاری بانە لە کاتی لێپرسینەوەدا بێڕیزی پێکراوە و گوشارێکی زۆری خراوەتە سەر و سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو به ناوه‌ندی هه‌واڵی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: ماموستا عه‌بدولباقی دوای ئه‌وه‌یکه جارێکی تر هه‌ڵوێستی نیشتمانیانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پرسی کۆڵبه‌رانه‌وه گرتووه، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگ کراوه و زۆر به تووندی قسه‌ی ناشیرن و نه‌شیاوی پێگووتراوه، ته‌نانه‌ت بێ ڕێزییان به خه‌ڵکی کورد و کۆڵبه‌رانیش کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش کرد که نه‌هاده ته‌ناهییه‌کان بۆ چاوترسێن کردنی خه‌ڵک و که‌سایه‌تییه‌کان که پشتیوانی خه‌ڵکی خۆیانن، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو بردن و گرتن و ئه‌شکه‌نجه ده‌که‌ن.