عومەر باڵەکی
له پێشه‌کی قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێران‌دا پێگه‌ی ژن له کۆماری ئیسلامی‌دا به‌و شێوه‌یه ده‌ستنیشان کراوه‌و لێره‌دا هه‌ر به ده قه فارسییه‌که‌ی وه ک خۆی نه‌قڵی دهکهینهوهوله دواییدا شیده‌که‌ینه‌وه.
«درایجاد بنیادهای اجتماعی، نیروهای انسانی که تاکنون در خدمت استثمار همه جانبه خارجی بودند هویت اصلیو حقوق انسانی خود را بازمییابند……. خانواده واحد بنیادین جامعه و کانون اصلی رشد و تعالی انسان است و توافق عقیدتی و آرمانی در تشکیل خانواده که زمینەساز اصلی حرکت تکاملی و رشدیابنده انسان است اصل اساسی بوده ………..و ضمن بازیافتن وظیفه خطیر و پر ارج مادری در پرورش انسانها مکتبی پیش آهنگ و خود همرزم مردان در میدانهای فعال حیات می باشد………….».
ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆکی ئه‌و پێشه‌کییه ههڵدێنجێندرێ ئه‌وه‌یه که قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێران که‌سایه‌تی ئه‌سڵی ژنان‌و مافی ئینسانی ئه‌وانی ته‌نیا له ڕوانگه‌ی پێکهێنانی بونیاده ئیسلامییه‌کان به قانوونی‌و مه‌شروع داناوه‌و ده‌بینین که به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ سه‌رنجی نه‌داوه‌ته مافی ژنان، به‌ڵکوو زۆرتر وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆی چاوی لێده‌کا. بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌توانین له‌سه‌ر هێندێک له‌و وشەو ده‌سته‌واژانه‌ی که له‌و ده‌قه‌دا هاتوون هه‌ڵوێسته بکهینو ئه‌و کات تێڕوانینی کۆماری ئیسلامیمان له‌سەر پرسی ژن زیاتر بۆ دهردهکهوێو روون ده‌بێته‌وه که یاسادانه‌ر ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه که له باوه‌ڕه‌کانی خۆی لانه‌داو وه‌ک ئامرازێک له ژن‌و پێگه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا که‌ڵک وه‌ربگرێ.
له‌و جێگایه‌دا که باس له «توافقی عقیدتی و آرمانی» ده‌کا ئه‌و ناته‌باییه له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ به ته‌واوی خۆی ده‌رده‌خا. راسته که باس له پێکهاتن «توافق» له نێوان ژن‌و پیاودا ده‌کرێ بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، به‌ڵام زیادکردنی وشه‌کانی «عقیدتیو آرمانی» نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که یاسادانهرله قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێران‌دا ئه‌و ته‌وافوقه ئازادانه‌ی نێوان ژن‌و پیاوی بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش قبووڵ نیه، به‌ڵکوو ده‌بێ له بواری بیروباوه‌ڕه‌وه واته «عقیده» پێکه‌وه هاوسه‌نگییان ههبێو ئه‌وه ده‌چێته خانه‌یه‌ک که سنووری دیاریکراوی نیه واته روون نیه سنووری «عقیده» هه‌تا کوێ ده‌چێته پێش‌و ژن‌و پیاو چۆن ده‌توانن ئه‌و هاوسه‌نگییه دروست بکه‌ن چونکه ڕوانگه‌کانی «عقیدتی» زاڵ له کۆماری ئیسلامی‌دا جیاوازن‌و ئاڵ‌وگۆڕیان به سهردادێو له هه‌مان کاتدا ئیزافه کردنی وشه‌ی «آرمانی» به‌ر به‌ستێکی دیکه‌یه له به‌رده‌م ئیراده‌ی ژن‌و پیاودا که ئه‌و وشه‌یه زیاتر سنوورداریان ده‌کا بۆ پێکهوەنانی ژیانی هاوبهشو ره‌نگه یاسادانه‌ر مه‌به‌ستی له «آرمان» هه‌مان ئامانجی سیاسی کۆماری ئیسلامی بێ. چونکه به کرده‌وه ده‌بینین بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئیداراتی ده‌وڵه‌تیدا ئیداره‌ی «عقیدتی سیاسی» دروست کراون‌و زۆریش چالاک‌و فهعالن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر له‌و پێشه‌کییه کورته‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران که باس له پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی ژن‌و پیاو ده‌کا به مه‌به‌ستی دروست کردنی بنه‌ماڵه، له ژن‌و پیاوی ئێرانی ده‌وێ هه‌تا خزمه‌تی قوتابخانه‌ی ئیدولۆژی دینی که کۆماری ئیسلامی له سه‌ر دامه زراوه بکه‌ن، چونکه یاسادانه‌ر لوتکه‌ی گه‌شه‌و پێگه‌یشتوویی تایبه‌ت ده‌کا به ئه‌و ده‌سته له ئیماندارانی موسوڵمان که شایسته‌ی وه‌ده‌ستهێنانی سفه‌تی مه‌کته‌بی بن. چونکه مرۆڤی مه‌کته‌بی، بێ
له به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌ز، به هه‌ر ژن‌و پیاوێکی موسوڵمان که له ئێران‌دا ده‌ژی، ده‌گوترێ که بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا خۆی هاوسه‌نگ بکا له‌گه‌ڵ ویسته سیاسییه‌کانی کۆماری ئیسلامی. بۆیه ده‌توانین بڵێین قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێران سنووربه‌ندی ئیدۆڵۆژی به ڕه‌سمی ناسیوه‌و ژیانی تاکه‌کانی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا چوارچێوه‌دار کردوه. لێره دایه ده‌بینین پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له کۆماری ئیسلامی‌دا چۆن به یاسا کراوه چونکه ئه‌و پێشه‌کییه کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر دارشتنی ته‌واوی قانوونه‌کانی دیکه که پێوه‌ندییان هه‌بێ به مافی ژن یا مافی تاکه‌کان له کۆمه‌لگادا.
ئه‌وه‌تا هه‌ر له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران‌دا له ئه‌سڵی 3 به‌ندی 14دا به‌و شێوه‌یه باس له یه‌کسانی ژن و پیاودا ده کا :»دابین کردنی مافی هه‌مه لایه‌نه‌ی تاکه‌کان له ژن‌و پیاوو پێکهێنانی ئه‌منییه‌تی دادوه‌رێکی دادپه‌روه‌رانه‌یه بۆ ههمووانو یه‌کسانیی گشتی له به‌رامبه ر قانوون‌دا.»
یه‌کسانیی گشتی له به‌رامبه‌ر قانوون‌دا ده‌ربڕی ئه‌و ماناییه که گۆیا ژن‌وپیاو له یاساکانی ئێران‌دا مافی یه‌کسانیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه وانیه چونکه هه‌ر ئێستا چاو له قانوونه نووسراوه‌کانی ئێران بکه‌ین ده‌بینین قانوون خۆی هه‌ڵگری نایه‌کسانییه، هه‌ر بۆیه ده‌کرێ مه‌به‌ستی یاسادانهربه شێوه‌یه‌کی دیکه ته‌فسیر بکه‌ین. کاتێک قانوون خۆی هه‌ڵگری مافی یه‌کسان بۆ تاکه‌کانی دوو ڕه‌گه‌ز نیه، ناتوانرێ ئه‌و یه‌کسانییه که یاسادانه‌ری کۆماری ئیسلامی له قانوون‌دا باسی کردوه به ئیمتیاز دابندرێ. به واتایه‌کی دیکه به‌ندی 14 له ئه‌سڵی 3ی یاسای بنه‌ڕه‌تی باس له یه‌کسانی دادخوازیدا ده‌کا نه‌ک یه‌کسانی له دادرهسیدا. چونکه قانوونه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک قانوونی بواری شارستانی «مدنی» و قانوونی سزادانی ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی دیکه باس له دادرهسیو یه‌کسانی ده‌که‌ن به باسکردنی دوو نموونه ده‌توانین باشتر ئه‌و بابه‌ته روون بکه‌ینه‌وه.
ماده‌ی 949 له قانوونی بواری شارستانی «مدنی» به‌و شێوه‌یه باس له دابه‌شکردنی میرات ده‌کا له نێوان ژن‌و پیاوێک که پێکه‌وه ژیانی هاوسه‌رییان هه‌یه.
_ «ئه‌گه‌ر هیچ وهرهسهیهک نه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی میرات بێجگه له ژن یا مێرد، ته‌واوی میراتی ژن، ده‌درێ به مێرده‌که‌ی به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا ژن ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌ی بۆی دیاری کراوه پێی دهدرێو ماباقی ماڵه‌که‌ی دیکه‌ی مردووه که به حوکمی مادەی 866 له هه‌مان یاسادا ده‌بێته ماڵی که‌سانی بێ وه‌ره‌سه‌و ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده گرێ.
ماده‌ی 258 له قانوونی سزادانی ئیسلامی «مجازات اسلامی» به شێوه‌ی خواره‌وه باس له‌وه ده‌کا که چۆن بکوژی ژنێک که حوکمی قه‌ساسی هه‌یه ئه‌و حوکمه به‌ڕێوه ده‌چێ.
_ «هه‌ر کاتێک پیاوێک ژنێک بکوژێ ده‌بێ خوێنگرانی ژنه‌که نیوه‌ی خوێن به‌ها «دیه» بده‌ن به بکوژه که ئه‌و کات ده‌توانن حوکمی قه‌ساسی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکهنو بکوژ ده‌توانێ به که‌متر یا زیاتر له سه‌ر راده‌ی خوێن به‌ها «دیه» له‌گه‌ڵیان پێکبێ.»
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه دوو نموونه‌ن له ده‌یان نموونهیتر که ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیین که قانوونه‌کانی کۆماری ئیسلامی چه‌نده ناته‌بان له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی مرۆڤهکانو به تایبه‌تی مافی ژن‌و بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که له‌و قانوونانه‌دا ژن وه‌ک مرۆڤ سه‌ربه‌ست نیه به‌ڵکوو له ژێرچاوه‌دێری پیاو و ده‌وڵه‌ت دایه، هه‌ر بۆیه ئه‌و قانوونانه ناتوانن پێناسه‌ی قانوونێک بن که یهکسانیو دادپه‌روه‌ری له هه‌مووبواره‌کانی ژیاندا ده‌سته‌به‌ر بکا.