۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تەرمی خۆپێشاندەرێکی جۆانڕۆیی دۆزرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی پاش ٤٠ رۆژ لە بێسەروشوێن‌بوونی هاونیشتمانییەکی جوانڕۆیی کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر کرابوو دۆزرایەوە.
بە گوتەی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ هاشم مرادی خەڵکی شاری جوانڕۆ ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەر لە کاتی خۆپێشاندان بە دژی ستەمی دەسەڵات لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە بێ سەروشوێنە و ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار تەرمەکەی لە قەراخ چۆمی “سەفی‌ئاوا”ی جوانرۆ دۆزراتەوە.
جێی‌ئاماژەیە لە تازەترین زانیاریی کە ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووتەوە لە ئاکامی خۆپیشانادانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا نیزیک بە ٢٠٠٠ لە کەس لە ئاستی ئێراندا بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم کوژراون .
هەر بە پێی ئەو سەچاوەیە نیزیک بە ٧٠کەس لە قوربانییەکان خەڵکی پارێزگای کرماشان و بە تایبەتی شاری جۆانڕۆن.
پاش سەرکوتی خەڵکی وەزاڵەهاتوو، ناوەندە ئەمنییەکان بۆ تۆقاندنی زیاتری خەڵک ، هەر جارەو تەرمی چەند کەس لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندەر دەخاتە نێو ئاوی چۆم و ڕووبارەکان و لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵی هاوشێوە لە شارەکانی مەریوان و سنەش بڵاو بووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *