۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی حەمەدەمین خزری لە پیرانشار

حەمەدەمین خزری، خەڵکی پیرانشار زیاتر لە دوو حەوتوویە گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری چاونیوز حەمەدەمین خزری، کوڕی مراد خەڵکی پیرانشار کە ڕۆژی ۱۵ی خەرمانان بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە. ناوبراو کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراوە، لەو کاتەوە تا ئێستا بێسەروشوێنە و بنەماڵەکەیان سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەکیان لە پێوەندی لەگەڵ هۆکاری گیران و شوێنی بەندکرانی دەست کەوێ.

شایانی باسە دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا لانیکەم ۲۱۵ کەسیان لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی یان هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر کردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *