۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی ۹ کۆڵبەر لە حەوتوویەکدا

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ناوچەی شنۆ کوژرا.

شەوی ٣١ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لە سنووری کێلەشینی شنۆ هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران تەقە لە دەستەیەک لە کۆڵبەران و کاسبکاران دەکەن، کە لە ئاکامدا کەسێک بە ناوی “ڕێبوار عومەرزادە “کوڕی عێزەت خەڵکی پووشاوێ، گیانی لەدەست داوە و کەسێکی دیکە بە ناوی “ڕەسووڵ گۆران” خەڵکی”کانی ڕەشی” شنۆ بە توندی بریندار بووە،.

رەسووڵ گۆران کە لەو پەلامارەدا بریندارە، ساڵێک لەمەوپێش کوڕێکی هەر لەو ڕێگەیەدا بەدەستی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لێ ئەستێندراوە و بە کوژران و برینداربوونی ئەم دوو کەسە ژمارەی ئەم کۆڵبەرانەی لە حەوتووی ڕابردوودا کوژراون و بریندار بوون گەیشتە ۹ کەس.

شایانی باسە ڕۆژ نییە کۆڵبەران لە کوردستاندا و بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی هاوردەی قاچاخ نەبنە قوربانی و لە حاڵێکدا دزی و گەندەڵی بەرپرسانی ڕێژیم و بەتاڵانبردنی داهاتی ئێران لە لایەن ئاخوندەکان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە بۆتە کاری ڕۆژانەی کاربەدەستانی ئەو ڕیژیمە و خەڵکیش ڕۆژبەڕۆژ هەر هەژارتر و نەدارتر دەبن و نەهامەتی زیاتر ڕوو لە خەڵک دەکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *