وەزارەتی ئیرشادی ڕژێمی ئێران لە یەکساڵدا ۱۳ ملیۆن لاپەڕە کتێبی سانسۆر کردووە.
کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتەکەی پێویستی بە سانسۆر هەیە و بۆیە ساڵانەش بوودجەی تایبەتی بۆ دیاری دەکا.
وەزارەتی ئیرشادی ئێران لە یەکساڵدا ٤ میلیار تمەن خەرجی سانسۆری کتێب کردووە و بەپێی هەواڵەکان زیاتر لە هەزار مامۆستای زانکۆ خەریکی سانسۆری کتێبن و نایانهەوێ بۆ ئەم کارەش نێویان لەسەر کتێبەکان بڵاو بکرێتەوە.
شایەنی باسە کە کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتانەیە کە ساڵ بەساڵ ئاستی زانستی و چۆنییەتی و چەندایەتیی کتێبەکانی بەهۆی سانسۆر و دەستێوەردانی نازانستییانە دادەبەزێ و، ئەوەی لە چوار چێوەی بیری تەسکی خۆیاندا نەبێ ئیزنی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێنادرێ.