تەقەینەوەی مین لەبن پێی کۆڵبەرێکی پیرانشاری کارەساتێکی دیکەی لێکەوتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بەناویی غەفوور هەمزە عەزیز، ناوبراو لاقێکی لە دەست دا. دوای ئەم ڕووداوە ئەوانەی بە دەوری ئەم کۆڵبەرە بریندارەوە بوون گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی چۆمان لە باشووری کوردستان و ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
ده‌وڵه‌ت خۆی و به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کانی ده‌ڵێ زیاتر له 16 میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی هه‌ڵنه‌گیراوه و ده‌یان میلیۆن ته‌قه‌مه‌نی له دوای شه‌ڕ له کوردستان به‌جێ ماون، به‌ڵام وای 30 ساڵ له ته‌واوبوونی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێڕاقکه‌مترینی ئه‌وانه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئێستاش ده‌وڵه‌تی ئێران به‌بیانوو و پاساوی پاراستنی سنووره‌کانی به‌رده‌وامه له درووستکردن و به‌کارهێنانی مینی دژه نه‌فه‌ر و، ڕۆژ نییه له کوردستان ته‌قینه‌وه‌ی مین نه‌بێته هۆی کاره‌ساتێک.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی ساڵانی 1368، واته دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له گه‌ڵ عێڕاق تا ساڵی 89 زیاتر له 2433 که‌س له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون‌و 5601 که‌سیش بریندار بوون. له‌وه‌نده قوربانییه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئێران کورده‌کان پشکی شێریان به‌رکه‌وتوه‌و 1966 که‌س له‌و کوژراوانه 4717 که‌سیش له برینداره‌کان کورد بوون‌و له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه‌و ورمێ بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین.