۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیانلەدەستدان و برینداربوونی چوار کۆڵبەری کورد

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی سالار تەنهایی لە ناوچە سنووریەکانی “نەوسوود” بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا.

 هەروەها لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی مامەند بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزیش کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحمان شوانە خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”ی  ناوچەی سەردەشت، لە نزیک گوندی “کانیەزەرد” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمەوە بریندار بوو.

هەر لە پێوەندیی لەگەڵ کۆڵبەراندا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لە سنوورەکانی پیرانشار کۆڵبەران دەکەونە بەردەسڕیژی هێزەکانی ڕیژیم و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی نادر نەبی‌زادە بە توندی بریندار دەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *