۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکردنی کەسێک لە بانە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی

لە بانە ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و دەسبەسەریان کرد.

ڕۆژی ۲۹ی سەرماوەز هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕژاونەتە ماڵی عوسمان فەرەجی و دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نەزاندراویان ڕاگواستووە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ دەسبەسەرکرانی عوسمان دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراو، وەک موبایل و کۆمپیوتێرەکەی داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

شایانی باسە ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *