۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

‍ دەسبەسەرکرانی پۆلێکی دی لە لاوانی کورد لە ورمێ، شنۆ، سنە و پیرانشار

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا و لە ڕەشبگیرێکی دیکەدا پۆلێکی دی لە لاوانی کورد لە شارەکانی ورمێ و پیرانشاریان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز”  سێشەممە، ۲۰ی سەرماوەز لە پیرانشار “سولێمان محەممەدنیژاد” بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و شوێنبزر کراوە. لە شاری ورمێش “جەماڵ مەحموودزادە” هەر بە هەمان تۆمەت دەسبەسەر و بەڕێی گرتنگە کراوە.

لە سنەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا “هومایوون بەهمەنی” و “وەحید عەزیمی” و حەبیبوڵڵا ئەحمەدی دەسبەسەر کراون. هەروەها دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی بێهنام ئیبراهیم‌زادە، چالاکیی مەدەنیی شاری شنۆی بە تاوانی ڕێکخستنی هەڵمەتەکانی یارمەتیدان بە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان دادگایی کردووە و سزای ساڵێک و ۶ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاندووە. ناوبراو ڕۆژی ۲۶ی گەلاوێژ لە کرماشان و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *