هیزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە دوو کەسی خەڵکی ئەم شارەیان لە شوێنی کارەکانیان دەسبەسەر کرد.
بەپێ هەواڵدەریی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەز وەحید عەزیمی لە نێزیک شوێنی کارەکەی لە میدانی ئیقباڵی سنە لەلاەیەن هیزەکانی ئەمنیەتیییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ئەم هەواڵە وەحید عەزیمی لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی بە تومەتی هاوکاری لە گەڵ یەکیک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بی بەڵگەی قەزایی بە لێدان و کوتان دەسبەسەر کراوە.
نابروا جارێکی دیکە لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی هەر بەوتاوانە دوو حەفتە دەسبەسەر لە ژێر لێکۆڵینەوەدابووە و لە پاشان بە بارمتە ئازاد کراوە.
بەپێ هەوالێکی دیکە هەر لەم شارە ڕۆژری چواشەممە ١٤ی سەرماوەزیش کەسێک بە ناوی حەبیب ئەحمەدی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی لە بەڵواری خوسرئاوای سنە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵە بنەماڵەی حەبیب ئەحمەدی لە هۆکاری دەسبەسەر کران و شوێنی بەندکرانی کوڕەکەیان هیچ زانیارییەکیان ەست نەکەوتووە.