۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مەرگی کۆڵبەرێک لە سەردەشت بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

کۆڵبەرێک خەڵکی “زێوە”ی سەردەشت بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی هەینی ۱۸ی خەزەڵوەر پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی سەردەشت دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزی چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامی ڕاوەدوونانی ئەم کۆڵبەرانە یەک لەوان بە ناوی شێرزاد (یۆنس) ئیبراهیمی لە شاخی بەربووەتەوە و گیانی لە دەست داوە.

مەرگی ئەم کۆڵبەرە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە ۳۱ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

شایانی باسە لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانن، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ۱۸۳ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون. وردەکارییەکان دەریدەخەن کە لەو ۱۸۳ قوربانییە ۷۹ کەسیان کوژراون و گیانیان لە دەست داوە، هەروەها ۱۰۴ کەسیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *