عەلی بەدرخانی، زیندانیی سیاسیی کورد، دەسبەسەرکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، لە ڕۆژی سێ شەممە 16ی گەلاوێژەوە ،بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی ئەو گرتووخانەیە، بەبێ ڕەچاوکردنی یاسای جیاکاریی تاوانەکان، هەروەها ئەشکەنجە درانی لەلایەن بەرپرسانی گرتووخانەکە، مانی لە خواردن گرتووە.
عەلی بەدرخانی، پێشتر لە زستانی ساڵی 1393ی هەتاوی دەسبەسەر و پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتە ئازادکراو لە دوای بەربوونی لە قۆناغی کۆتایی خولی کارناسیی باڵا لە زانکۆی تاران، لە خوێندن بێ بەری کرا.
ناوبراو بە تۆمەتی، چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی، لەلایەن دادگای شۆڕش لە شاری ورمێ، لە 26ی ڕەشەمەی 1395 بە سێ ساڵ زیندانی مەحکووم کراو ئێستا لە بەندی 3ی ئەو گرتووخانەیە ڕاگیراوە.