۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

حوسێن ئەحمەدی نیاز، دەسبەسەرکرا

حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ناسراوی کورد ئەمڕۆ یەکشەممە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژ پارێزەری کورد حسێن ئەحمەدی نیاز لە کاتی سەردانی دادگا ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەسبەسەرکرا.
حوسین ئەحمەدی نیاز، پارێزەری چەندین بەندی سیاسیی کورد و هەروەها کچانی شیناوێ بە پێی سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعات بانگی لقی چوار بازپورسی سنە کراو، هەر لەوێ دەسبەسەر دەکرێ.
شیاوی باسە ئەحمەدی نیاز کوڕەکەشی بەناوی زانیار کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی رابردوو دەسبەسەرکرا بوو، لە لایەن دادگای ئینقلابی تاران بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیزی سزا دراوە.
دەگوترێ هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەحمەدی نیاز ، وتووێژ ی نابراو سەبارەت بە دۆخی بەندییە سیاسییەکان و، کچانی شیناوێ لەگەڵ میدیاکانی دەروەی وڵاتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *