۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار کەس لە کچانی شیناوێ بڕیاری خۆکوژییان داوە

پارێزەری کچانی شیناوێ رایگەیاند تا ئێستا چوار کەس لەو کچانە پەنایان بۆ خوکوژی بردوە.

حوسەین ئەحمەدی نیاز پارێزەری کچانی شیناوێ لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیداری حەوتوو لە کوردکاناڵ گوتی: “بارودۆخی دەروونیی کچانی شیناوێ زۆر خراپە و تا ئێستا چوار کەسیان پەنایان بۆ خۆکوژی بردوە”.

ئەحمەدی نیاز ڕایگەیاند سەرەڕای خراپی باری دەروونی ئەو کچانە هەتا ئێستا دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنانەت یەک دەروونناسی نەناردوە کە لە باری دەروونییەوە کار لەسەر کچانی شیناوێ بکرێ.

ناوبراو لە درێژەدا گوتی: “دەوڵەت هەتا ئێستا دییەی دوو کەس لەو کچانەی کە هەر ئەو کاتە گیانیان لە دەست دا نەداوەتە بنەماڵەکانیان و، کچانی دیکەش تا ئێستا دییەی تەواوی خۆیان نەدراوەتێ.

سەبارەت بە هۆکاری بەڕێنەکرانی کچانی شیناوێ بۆ دەرەوەی وڵات ئەحمەدی نیاز گوتی: بەداخەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی قەول و بەڵێنی درۆیان داوە و، ئێستا ناردنی ئەو کچانە بۆ دەرەوە خۆ دەبوێرن و پێیان وایە کە ناردنی ئەو کچانە بۆ دەرەوە زەربە لە حەیسیەتی کۆماری ئیسلامی دەدا، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ئێران ئیمکانی چارەسەری تەواو بۆ ئەو کچانە نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *