۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە پارێزگای ورمێ سێ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون

سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەڵماس و چاڵدران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری چاڵدێران‌یان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بێهزاد خەلیلی حەیدەرانلوو”، و “جەعفەر دەلایی میلان”، بە توندی بریندار بوون

وەک دەگوترێ جەعفەر دەلایی میلان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری تەورێز ڕاگوێزرا و بێهزاد خەلیلی حەیدەرانلووش بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگوێزرایەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری ماکۆ.

برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە لە چاڵدران لە حاڵێک دایە شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە، ١٠ی گەلاوێژ، سوڵێمان بادۆشێوە، خێزاندار و خەڵکت گوندی “دەرگە”ی سەڵماس لە نیزیک گوندی “شناتاڵ” لەگەڵ پۆلێک کۆڵبەری دیکە دراونەتە بەر دەستریژ و ناوبراو بەم هۆیە گیانی لە دەست داوە.

شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ۵۷ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ۵۷ کەسە ۲۲ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ۳۵ کەسیشان بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *