ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنووریه‌کانی کوردستان جارێکی دیکه‌ش قوربانیی وه‌رگرت و ئه‌مجاره‌یان بووه هۆی برینداربوونی کۆڵبه‌رێک.
ڕۆژی دووشەممە، 18ی پووشپەر کۆڵبەرێکی مەهابادی به ناوی هیوا خزری له ناوچە سنووریەکانی حاجی ئومران که‌وته سه‌ر مین و بەتوندی بریندار بوو.
ناوبراو که تەمەنی 26 ساڵه، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه لاقێکی له ده‌ست داوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری چۆمان لەکوردستانی باشوور له‌ژێر چاودێریی پزیشکی دایه.