له درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌سبه‌سه‌رکردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی چالاکانی کورد، ئیتلاعاتی شاری سنه لاوێکی “خه‌ڵکی بۆریه‌ر”ی ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی جۆزەردان ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه “فاڕوق ڕۆستەمی”ی بۆ لێکۆڵینه‌وه بانگ کردووه و پاشان دەسبەسەری کردووه.
فاڕووق ڕۆسته‌می خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تا ئێستا هۆکاری گرتن و شوێنی ڕوونی به‌ندکرانی ئاشکرا نه‌کراوه. ئه‌وه له کاتێکدایه که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش برایه‌کی ناوبراو به ناوی باقڕ ڕۆسته‌می ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو و ئێستا دوو که‌س له‌و بنه‌ماڵه‌یه له گرتنگه‌کانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کاندا چاره‌نووسیان ناڕوونه.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لانیکه‌م 104 که‌س له کوردستان به تۆمه‌تی چالاکی ئه‌منیه‌تی و سیاسی له دژی کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کراون که ژماره‌یه‌ک له‌وان پاش دادگایی سزای قورسی زیندانیی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.