۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ۳ کۆلبەر لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت و پاوە کوژران

کوژرانی کۆڵبەرانی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژه‌ی هه‌یه و له‌ ڕۆژانی کۆتایی حه‌وتووی ڕابردوودا بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ که‌سی دی.

ڕۆژی هەینی، ۱۸ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی ته‌مه‌ن ۴۷ساڵ بەناوی سه‌بوور قادری خەڵکی ئاوایی نەجار سەر بە شاری پاوە له‌ ئاکامی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دوای ڕۆژێک گیانی لەدەست ‌دا، نابراو که‌وتبووه‌ بۆسه‌ی هێزەکانی هەنگی سنووری و  ڕێگای چڕگەن وشاخاویی بۆگەرانەوە هەڵبژارد و لە بەرزایەکان بەربۆوە و بە هۆیی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی پێنچ شەممە ۱۷ی جۆزەردانیش هێزەکانی هەنگی سەرسنوور لە پایەگای که‌پڕانی سەردەشت لە نیزیک ئاوای مەلا شێخ، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامی ئە ودەستڕێژه‌ کۆڵبەرێک بە ناوی ” ئەسکەندەر. ف”کوڕی حمزە گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە بەرەبەیانی هه‌مان ڕۆژ هێزەکانی هەنگی سنووری لە ناوچەی “مێرگە چەکۆ”ی پیرانشار له‌ نێزیک ئاوایی زێوکە و ماشکان تەقەیان لە کۆمەڵیک کۆڵبەر کرد و  لە ئاکامدا کۆڵبرێک بە ناوی ئەسعەد حەسەن‌زادە، کوڕی خەلیل کوژرا.

جێ‌ئاماژەیە لە مانگی بانەمەڕی ئەوساڵدا لانیکه‌م ۱۱کۆڵبەر لە ناوچەسنوورییه‌کان به‌ر ده‌سترێژی هێزه‌ چه‌کداره‌کان که‌وتوون کە سێ کەس لەوان کوژراون و ۸ کەسیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *