۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

به‌ندكراوێكی‌ کوردی باشووری‌ كوردستان له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ سنه‌، مانی‌ له‌ خواردن گرت

جه‌میل جه‌ماڵ، خه‌ڵكی‌ باشووری‌ كوردستان كه‌ له‌ زیندانی‌ سنه‌دا ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌ مانی‌ له‌ خواردن گرتووه‌.

به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، جه‌میل جه‌ماڵ، خه‌ڵكی‌ باشووری‌ كوردستان و دانیشتووی‌ شاری‌ سنه‌ كه‌ ویستبووی‌ به‌ قاچاخ له‌ سنووری‌ هه‌ورامان بپه‌ڕێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ سنوورپارێزه‌ره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌ و ئێستا له‌ زیندانی‌ شاری‌ سنه‌دا ڕاگیراوه‌.

ناوبراو له‌ لایه‌ن قازی‌ ئه‌كبه‌ری‌ له‌ دادگای‌ ئینقلاب له‌ شاری‌ سنه‌ حوكمی‌ ۶ مانگ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ و بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌و ۶ مانگه‌ له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌ و به‌ هۆی‌ پێڕانه‌گه‌یشتن و ناعادڵانه‌ی‌ حوكمه‌كه‌ی‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ ۱۰ ڕۆژه‌ مانی‌ له‌ خواردن گرتووه‌ و قازی‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی‌ هیچ گرینگێكی به‌ په‌روه‌نده‌ی‌ ناوبراو نه‌داوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك به‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ جه‌ماڵ ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ناوبراو دانیشتووی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌، ده‌زگای‌ ئه‌منیه‌تی ڕێژیم داوای‌ هاوكاری و سیخوڕیكردنیان لێكردووه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ قه‌بووڵی‌ نه‌كردووه‌ و ئه‌وانیش پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌و ۶ مانگه‌ له‌ زیندانیدا بمێنێته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *