۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ده‌سبه‌سه‌رکردنی لانیکه‌م ۹۰ خوێندکار له‌ ئێران

په‌روانه‌ سه‌لحشوری، نوێنه‌ری تاران له‌ پارلمانی شوڕای ئیسلامی دەڵێ ژمارەی خوێندکارە ده‌سبه‌رسه‌رکراوەکان تا ڕۆژی هه‌ینی ۱۵ی به‌فرانبار لانیکه‌م ۹۰ که‌س بووە.
په‌روانه‌ سه‌لحشوری که‌ ئه‌ندامی فڕاکسیون ئۆمیدی مەجلیسە‌ گوتی: “به‌ پێی ئه‌و ناوانه‌ی به‌ من دراوه‌ لانیکه‌م ۹۰ خوێندکار له‌ وڵات ده‌سبه‌سه‌ر کراو‌ن که‌ ئه‌و ئامارە له‌وانه‌یه‌ له‌وه‌ زیاتریش بێ.”
به‌پێی قسەکانی سه‌لحشووری ئەو ئورگانەی خوێندکارانی ده‌سبه‌سه‌ر کردوە ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌ و ئه‌و ناوەندە ئەمنیەتییە‌ ده‌بێ لەو بارەیەوە وه‌ڵامده‌ر بێ.
ئیران له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بووە گۆڕەپانی گه‌وره‌ترین‌ ناره‌زایه‌تییەکان کە لە دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی ۱۳۸۸ەوە وەڕێ خراون و پانتایی و بەربڵاویی خۆپیشاندانەکان له‌ باکوور تا ناوه‌ند و له‌ ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوای وڵاتی له‌ خۆگرتوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا زیاتر له‌ ۱۸۰۰ که‌س له‌ ۱۰ پارێزگای وڵات ده‌سبه‌سه‌ر کراون، به‌ڵام خۆپێشاندانەکان سه‌ره‌رای ده‌سبه‌سه‌رکردن و کەشی سەرکوت هەروا بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *