۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکردنی پۆلێک چالاک و ڕۆژنامەنووسی کورد لە ئیلام، بانە و ورمێ

لە بەردەوامیی گرتنی چالاکانی کورددا ناوەندە ئەمنیەتییەکان کۆمەڵێل چالاکی دیکەی کورد لە شارەکانی ئیلام، ورمێ و بانە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۴ی بەفرانبار ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری ئیلام بێهزاد شەکەری و سەجاد نەجیب‌نیا، دوو لاوی خەڵکی دێهلورانیان دەسبەسەر کردوە.
هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە کورد پێوەندی بە رەوتی نارەزایەتییەکانی ئەو ماوەیە لە کوردستان و ئێران بووە.
ڕۆژی پێشتریش سێ هه‌واڵنێر لە ئیلام به‌ ناوه‌كانی‌ جه‌واد خه‌یبه‌ر، عه‌لی حه‌قی و ئیحسان محه‌ممه‌دی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعاتەوە ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون گواسترابوونەوە‌.
هاوكات له‌ شاری‌ ورمێش هه‌واڵنێر و وێب نووسێك به‌ ناوی‌ ئومید جه‌لالی له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كانی ئەم دواییانە دەسبەسەر کراوە و لە شاری بانەش شوجاع حوسێنزادە، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی “بانە نیووز” گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
جێی بیرهێنانەوەیە لە ڕۆژی چوارشەممە، ۱۳ی بەفرانباریش لە پاوە لاوێکی خەڵکی گوندی “وڕا” بە ناوی بەهمەن فەتاحی دەسبەسەر و زیندانی کرا. ناوبرا بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *